بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی جان کەربی و تەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاسەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئەگەری لە بەژاردەی نادیپلوماتیک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا وتی : کوشتنی خەڵکی بێ دەرەتان، تێک دانی ژێرخانەکان و ئاوارەکردنی خەڵکی سوریا لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو، بێ ئەنجام بوونی پشت بەستن بە توندوتیژی، کوشت وبڕ و بڕەوپێدانی تیرۆریزمی سەلماندووە.
بەپێی ڕاپورتی ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، قاسمی پێشنیاری بە لایەنەکانی تێکهەڵچوون لە قەیرانی سوریا بە تایبەتی وڵاتانی واوەناوچەیی کرد : ڕێگەکانی ئاشتیانە بەتایبەتی وتووێژی سوری - سوری وەک ئەولەویەتی هەوڵی سیاسی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دابنێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : بێ گومان هەمووان لەمە تێدەگەن کە دیپلۆماسی و وتووێ
ژ تەنیا بژاردەی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایە .
قاسمی هەروەها سەبارەت بە ڕاگەیەندرانی هەواڵە بڵاوبووەکان لەبارەی گیرانی دوو ئێرانی لە کوێت بە پەیامنێری زانکۆی ئازادی ئیسلامی ( ئانا)ی وت : تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لەم بارەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو نەکردوەتەوە بەڵام وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانەی ئێران لە کوێت خەریکی لێکدانەوەی ئەم پرسەن .....
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٥٥
News ID: 784036
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیپلۆماسی و وتووێژی بە تەنیا بژاردە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکەی سووریا زانی .